گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’فێڵكردن لەهاوڵاتیان’’

تۆمەتبارێک لەسلێمانى دەستگیرکرا کە لەهەولێر داواکراوە

2022.02.22 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێک لەسلێمانى دەستگیرکرا کە لەهەولێر داواکراوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە چەندین فەرمانى دەستگیرکردنى هەیە لەهەولێر و سلێمانى بەتۆمەتی فێڵكردن لەهاوڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەپلانێكی تۆكمەدا توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە چەندین فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ هەبووە لەشاری هەولێرو بنكەكانی ناوشاری‌ سلێمانی‌ بەپێی ماددەكانی (453 ، 456 ، 421 )لەیاسای سزادانی عێراقی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ح، ح) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. دوای‌ ته‌واوكردنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كرێت كه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.

May be an image of 1 person and standing