گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمانى روسیا ناردنى هێزى بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد

2022.02.22 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى روسیا ناردنى هێزى بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد

ناس كورد-

پەرلەمانى روسیا رەزامەندى نیشاندا لەسەر داواکەى ڤلادیمێر پوتین بۆ بڵاوەپێکردنى سوپا لەئۆکرانیا بەمەبەستى پشتیوانى لەجوداخوازەکانى ئەو وڵاتە کە لەلایەن مۆسکۆوە پشتیوانى دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان، نيكولاى بانكوف جێگرى وەزیرى بەرگرى روسیا داواکەى پوتینى خوێندەوە بۆ ناردنى هێز بۆ ئۆکرانیا و بەدەنگى 153 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

 

لاى خۆیەوە، پوتین لەوتەیەکدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى پاڵپشتى سەربازى پێشکەشى هەردوو کۆمارى دونيتسك ولوغانسك دەکات و هێزیان بۆ دەنێرێت ئەگەر پێویست بکات.

 

هەروەها دەسەڵاتدارانى ئۆکرانیاى تۆمەتبارکرد بەوەى رێککەوتنى مینسکیان کوشتووە دانیشتوانى دونباس کۆمەڵکوژ دەکرێن.  

 

پوتین جەختیکردەوە، باشترین چارەسەرى گرژییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستبەرداربوونى ئەو وڵاتەیە لەهەوڵەکانى بۆ بەئەندام بوون لە ناتۆ.