گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

هەر بە ڕاست تەمەنی ئەو پیاوە 399 ساڵە و بە دەستی خۆی دەخوات؟!

2022.02.22 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەر بە ڕاست تەمەنی ئەو پیاوە 399 ساڵە و بە دەستی خۆی دەخوات؟!

ناس کورد-

لە چەند میدیایەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی پیاوێکی پیر و پەککەوتەی ئاسیایی بڵاوکراوەتەوە گوایە تەمەنی 399 ساڵە و هێشتا لە ژیاندا ماوە، لە هەندێک بڵاوکراوەی تردا هاتووە کە ئەوە ڤیدیۆ و وێنەی پیاوێکی ئاینی بوزییەکانە و تەمەنی 196 ساڵە، بەڵام ئەمانە هەمووی دورە لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونی "ناس کورد" بۆ بابەتەکە، دەرکەوت ئەوانە وێنە و گرتەی پیاوێکی تەمەن 109 ساڵی خەڵکی تایلەندە بە ناوی "لوانگ فۆ یای".

 

هاوکات کچەزاکەی لوانگ هەژمارەکەی خۆی لە تیکتۆک بە ناوی (@auyary13) تایبەت کردووە بە ڤیدیۆ و وێنەی باپیرەی و دەیان گرتەی بڵاوکردووەتەوە و هەواڵی تەندروستیی ناوبراو دەداتە هەوادارانی.

 

لە ڤیدیۆکانی سەرەتادا کە دەوروبەری مانگی تشرینی دووەمی 2021 بڵاوکراونەتەوە، لوانگ لە ماڵەوەدایە، بەڵام وەک لە ڤیدیۆکانی کانونی دووەمی ئەمساڵ دەردەکەوێت، ئەو پیاوە پیرە براوەتە نەخۆشخانەی (دان خون) پاش ئەوەی یەکێک لە پەراسووەکانی شکاوە.

 

ڤیدیۆکانی لوانگ ملیۆنان بینەری هەبووە لە تیکتۆک.