گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک وەڵام دەداتەوە

ئەگەر حکومەت دەست لە دۆلار بەردات نرخی دەگاتە چەند؟

2022.02.22 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر حکومەت دەست لە دۆلار بەردات نرخی دەگاتە چەند؟

ناس کورد- 

شارەزایەکی ئابوری لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دۆلار دەڵێت، ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق پاڵپشتی دۆلار هەڵبگرێت، ئەوا نرخی 100 دۆلار دەگاتە 400 هەزاری دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوریی عێراقی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق پاڵپشتی دۆلار هەڵبگرێت و نرخەکەی ئازاد بکات، ئەوا نرخی 100 دۆلارە دەبێتە 400 هەزار دیناری عێراقی." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئێمە دەزانین ئەوکاتەی کە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری بەرامبەر 119 هەزار دینار دیاری کردبوو، هەندێک کات بەهۆی کەم خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی و هەندێک هەواڵ نرخی 100 دۆلار دەگەشتە 130 هەزار دینار." 


زیاتر بخوێنەرەوە: ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەزاندنی نرخی دینار