گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 بڕیارێک درا

2022.02.22 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 بڕیارێک درا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کارمەندێکی تەندروستیی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مووچەی مانگی دووی پینادرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (سێشەممە 22-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی هەر کارمەندێکی تەندروستیی کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بێت، ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مووچەی مانگی دووی پێ نادرێت." 

 

وتیشی، "پێشتر بە نوسراو سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە بڕیارەکە ئاگادار کراونەتەوە."