گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوسیا دانی بە سەربەخۆیی دوو هەرێمی ئۆكرانیادا نا

2022.02.21 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا دانی بە سەربەخۆیی دوو هەرێمی ئۆكرانیادا نا

ناس كورد-

سەرۆكی ڕوسیا دانی بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی لوهانسک و دۆنێستکی سەر بە هەرێمی دۆنباس نا و رێککەوتنی دۆستایەتی و هاریکاری لەگەڵ واژۆکردن.
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە وتارێكیدا دانی بە سەربەخۆیی دوو ناوچەی هەرێمی دۆنباس نا و هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەتی لە ساڵی 1991 بە "دزی" ناوبرد.
 
هەروەها رەخنە لە بەرپرسانی ئۆکراینا دەگرێت و دەڵێت، وڵاتەکەیان لە "دەرەوە" کۆنترۆڵکراوە.
 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پوتین ئاماژەی بەوە دا، رووسیا هەمیشە ویستوویەتی کێشەکان لە رێگەی دیپلۆماتی و گفتوگۆوە چارەسەر بکات.
 

روسیا بەردەوام داوای ئەوە دەکات کە ئۆکراینا نەبێتە ئەندامی ناتۆ، ئەمشەویش لە گوتارەکەیدا ئەوەی دووپاتکردەوە و گوتی، ناتۆ ئۆکراینای کردووەتە ناوچەیەک کە هەڕەشەی شەڕی لەسەر بێت.