کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- گه‌وره یاساناسێكى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌گوێرەى بنه‌ماكانى یاسای لێكۆلێنهوهى تاوانى ساڵى حه‌فتاكان و په‌یماننامه‌ى ڤیه‌ننا، له‌كاتى دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارى كوشتنى دیپلۆماتكارهكهى توركیادا ده‌بێت دادگاى هه‌ولێر پڕۆسه‌ى دادگایكردنه‌كه به‌رێوه‌ببات. . تارق حه‌رب گه‌وره یاساناسى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، له‌كاتى دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارى كوشتنى دیپلۆماتكارهكهى توركیا له‌شارى هه‌ولێر، به‌پێى ماده‌ى 23 له یاساى بنه‌ماكانى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانى ساڵى 1970، ده‌بێت له‌دادگاكانى ئه‌و شوێنه‌ى تاوانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه تاوانباره‌كه‌ى تێدا دادگاى بكرێت. . بەوتەى حەرب، به‌پێى یاسا بهركارهكانى عێراق تایبه‌ت به تاوانه دیپلۆماسییه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به‌سه‌روه‌رى عێراقه‌وه هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگوازرێته‌وه. . روونیشیکردەوە، ئه‌و تاوانه‌ى دەرهه‌ق بهدیپلۆماتكارێكى توركیا له‌شارى هه‌ولێر ڕویداوه و به‌و پێه‌ى له‌نێو رێستورانتێکى شاره‌كه‌دا ڕویداوه ڕێگه نادرێت له‌كاتى پڕۆسه‌ى دادگایى كردنه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر تاوانباره‌كه دۆزرایه‌وه بۆ توركیا بگوازرێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته‌ش داواكارى له‌و شێوه‌یه پێشكه‌ش بكات و سوریش بێت له‌سه‌رى. . دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 17ی تەموزی 2019، لە ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کرد و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و دوو هاوڵاتی دیکەش کوژران. . "بەگوێرەى ڕێكکه‌وتنى ڤیه‌ننا بۆ په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ساڵى 1969، هه‌ر تاوانێك ده‌رهه‌ق به دیپلۆماتكارانى وڵاتان ڕووبدات له‌وڵاتى میواندا ئه‌وا ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌ستێ به‌پڕۆسه‌ى دادگایكردن، واتا له‌و شوێنه‌ى كه تاوانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه، ته‌نها مه‌گه‌ر تاوانه‌كه له‌نێو بیناى باڵیۆزخانه یاخود كونسڵگهرى وڵاتى میواندا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ڕووبدات ئه‌وا ئه‌و وڵاته بۆى هه‌یه پرۆسه‌ى دادگایكردن بباته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆى" تاریق حەرب واى وت. . جەختیشى کردەوە، له‌ساڵانى ڕابردودا له‌چه‌ندین وڵات به‌عێراقیشه‌وه چه‌نده‌ها كه‌سانى بیانى كوژران بهدیپلۆماتكارانیشهوه، پڕۆسه‌ى دادگایكردن له‌و وڵاتانه به‌ڕێوه چوو كه تاوانه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه. .