ناس کورد-
سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاری عێراقی رایگەیاند، عەلى عەلاوى وەزیرى دارایی نەچووەتە دەرەوەى وڵات و ئامادەیە بچێتە بەردەم پەرلەمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرهاد عەلائەدین لە تویتێکدا و لەزارى سەرچاوەیەکى نزیک لە عەلى عەلاوییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، عەلاوى نیازى نییە وڵات جێبهێڵت نە لەئێستا و نە دواى پێکهێنانى کابینەى نوێ.
سألني صديق اذا كان الاخبار عن سفر وزير المالية @AliH_Allawi الى خارج #العراق صحيحا ؟
— Farhad Alaaldin (@farhad965) February 21, 2022
افاد مصدر مقرب بان الخبر عار عن الصحة والوزير ابدى استعداده للمثول امام مجلس النواب وليس في نيته مغادرة العراق الان او بعد تشكيل الحكومة pic.twitter.com/4HFQfCkrgJ
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق (18-2-2022) وەڵامی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری دایەوە لەبارەی نرخی دۆلار و دینار و ڕایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرە و گۆرانكاری تێدا ناكرێت.
عەلی عەلاوی لە پەیامێكدا (18-2-2022) دەڵێت، ”حكومەت بەرپرسیار نییە بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی و سەركردەیەك، بەڵكو بەرپرسیارە بەرامبەر گەل.”
دەشڵێت، ”خەڵك لەبارەی نرخی دۆلار شتی بێمانای پێ دەوترێت، بە هیچ شێوەیەک بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار هۆکار نییە بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا.”
لەبارەی بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان، وەزیری دارایی وتی، ”ئامادەم بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆم بكەم لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت.”
جەختیكردووەتەوە، ”بۆیە بانگهێشتكردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕەت دەكەمەوە چونكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.”
وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، "قبوڵ ناکەم سەرۆکی ڕەوتێکی سیاسی بە جۆرێک مامەڵەم لەگەڵ بکات کە واببینێ من یەکێک لە شوێنکەوتووەکانی".
رۆژى 18-2-2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.