گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردبینیکردن

شارەوانى سلێمانى رونکردنەوە لەسەر موڵکێکى گرانبەها دەدات

2022.02.21 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانى سلێمانى رونکردنەوە لەسەر موڵکێکى گرانبەها دەدات

ناس کورد-

 

شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، دواى وردبینیکردن بۆیان دەرکەوتووە موڵكی  ٧٨\٤ مە‌ڵكە‌ندی دە‌باشان  لە‌گە‌رە‌كی تووی مە‌لیك موڵکى هاوڵاتییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى شارەوانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هاوڵاتییە مۆڵە‌تی  بازرگانی وە‌رگرتووە‌، بە‌و مە‌رجە‌ی (كە‌دیواری راگر و قادرمە‌) ‌ دروست بكات وسە‌رجە‌م تێچوی دیزاین و دروست كردنی  بگریتە‌ ئە‌ستۆ  و لە‌ژێر سە‌رپە‌رشتی بە‌شی پرۆژە‌كانی شارە‌وانی سلێمانی دروستبكرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕونكردنە‌‌وە‌یە‌ك  لە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی

 

سە‌بارە‌ت بە‌موڵكی  ٧٨\٤ مە‌ڵكە‌ندی دە‌باشان لە‌گە‌رە‌كی تووی مە‌لیك، بە‌رامبە‌ر  باخچە‌ی   ئە‌حمد كایە‌، پاش وردبینی كردنی  بە‌راییە‌ كان   دە‌ركە‌وت موڵكی ناوبراو (موڵكی  ھاوڵاتیە)‌

 

مۆڵە‌تی  بازرگانی وە‌رگرتووە‌، بە‌ومە‌رجە‌ی  (كە‌دیواری راگر و قادرمە‌) ‌ دروست بكات وسە‌رجە‌م تێچوی دیزاین ودروست كردنی  بگریتە‌ ئە‌ستۆ  و لە‌ژێر سە‌رپە‌رشتی بە‌شی پرۆژە‌كانی شارە‌وانی سلێمانی دروستبكرێت.

 

وە‌بە‌ڵین نامە‌ی لێوە‌ر گیراوە‌، جیوازی بە‌رزی نێوان  موڵكە‌كە‌ و  وشە‌قامی (٦٠م ) (٩)م دە‌بیت  بۆیە‌ ئە‌وكارە‌  ئە‌نجامدراوە‌، ئە‌گە‌ر سە‌رنجی نە‌خشە‌ی ناوچكە‌ موفرە‌زاتی  بدرێت  شە‌قامی (١٥)م ھە‌یە‌ لە‌نێوان موڵكە‌كە‌ و  باخچە‌كە‌  و رێكخستنە‌كە‌ش لە‌شە‌قامام و باخچە‌كە‌  كراوە.