گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سامانە سروشتییەکان ’’ڕێگەی نەدا’’ چاودێرى دارایی وردبینى دۆسیەى نەوت بکات

2022.02.21 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەکان ’’ڕێگەی نەدا’’ چاودێرى دارایی وردبینى دۆسیەى نەوت بکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێگەی نەداوە دیوانی چاودێری دارایی  پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکانى دۆسیەى نەوتدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی 21-2-2022 لە دیدارى نالیا بۆ تاوتوێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى وتى "دیوانى چاودێرى دارایی تیمێکى پێکهێناوە و چووتە سامانە سروشتییەکان بۆ پشکنینى دۆسیەى نەوت، بەڵام وەڵامى راپۆرتەکەیان یەک دێڕە، وەزارەتە سامانە سروشتییەکان رێگەى نەدا و دۆکیۆمێنتى نەخستە بەردەست لەبارەى کارەکانى".

 

وتیشى "ئەنجومەنى هەرێمى بۆ نەوت و گاز دوو ساڵە کۆبوونەوەى نەکردووە، 14 ساڵە یاساى نەوت و گاز دەرچووە بەڵام جێبەجێنەکراوە، دۆسیەى نەوت هەر ئەوەندە نییە ناشەفافە، بەڵکو هیچ شتێکى دیار نییە".

 

عومەر گوڵپى دەشڵێت "ئەو بڕە داهاتەى مانگانە سامانە سروشتییەکان دەیداتە دارایی نادیارە، نەوت نرخەکەى هەرچەندێک بێت هیچ ناگۆڕێت".