گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تایبەت بە ناس کورد.. پارتی و یەکێتى هێزی زیاتر ڕەوانەى ڕانیە و ئامێد و زاخۆ دەکەن (ڤیدیۆ)

2019.07.18 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
تایبەت بە ناس کورد.. پارتی و یەکێتى هێزی زیاتر ڕەوانەى ڕانیە و ئامێد و زاخۆ دەکەن (ڤیدیۆ)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، پارتی و یەکێتى هێزی زیاتریان بە چەکی قورسەوە ڕەوانەى ناوچەکانى سنوری ئامێدی و شێلادزێ و زاخۆ و ڕاپەرین کردووە، واتە ئەو سنورانەى کە نزیک لەو ناوچانەى کە گەریلاکانى پەکەکەى تێدایە. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە چوار ڕۆژ لەمەوپێش تۆمارکراوە و ناس کورد دەستیکەوتووە دەردەکەوێت، هێزێکى سەربازیی یەکێتى ڕەوانەى سنوری ڕاپەرین دەکرێت. ڕەوانەکردن و بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە بەلایەن پارتی و یەکێتییەوە چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوی تەقەکردن و کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیایە لە هەولێر. https://www.youtube.com/watch?v=MFMTykhwgfA ناس کورد پەیوەندی بە زۆربەى بەرپرسانى ناوچەکان کرد بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن. ئەمیر گۆران کە ڕۆژنامەنوسە لە ئامێدی بە ناس کوردی وت، "بڵاوەپێکردنی ئەو هێزە و بە سەربازیکردنی ناوچەکان ھاوڵاتیانی ئەو سنورەی نیگەران کردووە و لە ترس و دڵە ڕاوکێی بەردەوامدا دەژین و ترسیان لە پێکدادانی سەربازی ھەیە لەنێوان ئەو ھێزە و ھێزەکانی پەکەکە." سەرچاوەیەکی سەربازی بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ناس کوردی وت، "تورکیا فشاری زۆر لە پارتی و یەکێتی دەکات و دەیەوێت لەگەڵ پەکەکە بکەونە شەڕ بۆیە ناچاری کردوون ھێز ڕەوانەی سنورەکانی دەوروبەری قەندیل بکەن." ئەو وتیشی، "هەردولا نایانەوێت گرژی لەگەڵ پەکەکە دورست ببێت و مەبەست لە جوڵاندنی ئەو ھێزەش تەنھا کەمکردنەوەی فشارەکانی تورکیایە لەسەریان." ڕاشیگەیاند، "پارتی و یەکێتى چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانانن بۆ ئەوەی ڕێگە لە فشارەکانی تورکیا بگرن بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، هەر بۆیە ئەوان یاری بە کات دەکەن و جوڵەپێکردنی ئەو ھێزانەش ھەر لەو چوارچێوەیەدایە."