ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دەخاتەڕوو و دەڵێت، دەتوانی لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بیت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، دەتوانی لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بی.
ئەم خزمەتگوزارییە لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و بەم زووانەش لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە.
تەنیا پێویستە ژمارەی ئەژماری پسولەکەت لە ماڵپەڕی pswla.com لە شوێنی دیاریکراو بنووسی.
سیستەمەکە، وێنەیەک لە پسوولەی کرێی کارەباکەت لەگەڵ هەندێ زانیاری دیکە پیشانت دەدات و بە هۆیەوە دەتوانی ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا ببی.
بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە: pswla.com