گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار و موچە

مشعان جبوری: ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێتەوە حکومەت ناتوانێت موچە بدات

2022.02.20 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
مشعان جبوری: ئەگەر نرخی دۆلار دابەزێتەوە حکومەت ناتوانێت موچە بدات

ناس کورد-

مشعان جبوری، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان ڕایگەیاند، دابەزاندنەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار "حکومەت دەخاتە دۆخێکی نەخوازراوەوە و چیتر ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابەش بکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبوری لە تویتێکیدا (20-2-2022) دەڵێت، "دابەزاندنی نرخی دۆلار ساڵانە 10 ملیار دۆلار دەکەوێت لەسەر حکومەت."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر نرخی نەوت داببەزێت بۆ 60 دۆلار، حکومەت ناتوانێت موچە دابەش بکات و پارە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانیش دابین بکات."

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە کە "پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ پشتگیریکردنی چینی هەژار و دابەزاندنی نرخی پێداویستی و کەلوپەلە پێویستییەکان."

 

دوای پێشنیازەکانی موقتەدا سەدر بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، مشتومڕێکی جدی لە شەقام و لەناو پەرلەمانی عێراق دروستبوو، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان دوێنێ شەممە لەسەر ئەو بابەتە کۆبوویەوە و میوانداری مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد، بەڵام ناوبراو جەختیکردەوە کە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

 

بڕیار بوو لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی ئامادە بێت، بەڵام ناوبراو میواندارییەکەی ڕەتیکردەوە و لە نامەیەکدا وەڵامی سەدر و حاکم زاملی دایەوە و وتی، ”ئامادەم بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆم بكەم لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت.”  

 

هەر دوای پێشنیازەکانی سەدر، دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار دینار.