گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی حکومەت لەبارەی خزمەت و خانەنشینیی فەرمانبەران کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

2022.02.19 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی حکومەت لەبارەی خزمەت و خانەنشینیی فەرمانبەران کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ئەژماركردنی خزمەتی فه‌رمانبه‌ران، بڕیارێك ده‌رکردووە، بەڵام بڕیارەکە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بە نایاسایی ناودەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌ له‌ 31-1-2022، ده‌رچووه‌ و بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه‌ كراوه‌ تیایدا سەبارەت بە ئەژماركردنی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی كە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دراوە و پێ دەدرێت، روونكردنه‌وە‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی دراوه‌.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "ئەو فەرمانبەرانەی پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنماییە دارایییەكانی ساڵی 2015 و 2020 مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دراوە، یان پێدەدرێت، ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەیان تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی بۆ بە خزمەت ئەژمار دەكرێت".

 

لەوبارەیەوە عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژکاری یاسایی لە نوسینێکدا دەڵێت، "بەپێى ئەحکامى ماددەى (5/ یەکەم) لە یاساى خانەنشینى بەرکار لە هەرێمى کوردستان مۆڵەتى بێ مووچە بۆ مەبەستى خانەنشینیش ئەژمار ناکرێت، بێگومان لەرووى یاساییەوە عیبرەت بە یاسایە نەک بڕیارى دەسەڵاتى جێبەجێکردن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " من تێناگەم لەم بڕیارەدا پرس بەو هەموو راوێژکار و یاساناسە نەکراوە تا رێگە نەدەن ئەم بڕیارە بەو جۆرە دەربچێت، یان هەر لە بنەڕەتەوە پرسیان پێ نەکراوە، ئەى ئەگەر ئەم بابەتە بچێتە بەردەستى دادگا، دەبێت کار بە یاساکە بکات یان بە بڕیارەکە؟."