گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی فەرمانبەرانی هەرێمی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە ڕەتکردەوە

2022.02.19 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی فەرمانبەرانی هەرێمی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە ڕەتکردەوە

ناس کورد- 

دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵەیەک لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوی سێ مانگی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا و ڕایگەیاند، ئەو پرسە پەیوەندی بە دادگای فیدڕاڵییەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکی فەرمیدا دەربارەی سکاڵایەکی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو پرسە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی دا نییە. 

 

دادگای فیدڕاڵی جەختیشیکردووەتەوە، بەپێی دەستور هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری خۆی هەیە و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی خۆی دایە." 



سکاڵاکە تایبەتە بە مووچەی سێ مانگی ساڵی 2019، لەدوای ئەوەی لە ساڵی 2019 پەسەندکردنی بودجەی عێراق دواکەوت بۆ مانگی سێ، بەڵام لەدوای پەسەندکردنی یاساکە، حکومەتی عێراق لە مانگی یەکەوە بودجەی هەرێمی نارد، بەڵام دواتر ژمارەیەک پەرلەمانتار و لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیان ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێم مووچەی ئەو سێ مانگەی کە تێپەڕیبوو دابەشی نەکردووە بەسەر فەرمانبەراندا، لەکاتێکدا بەغدا پارەکەی ناردبوو. 

 

لەدوای ئەوە 15 پارێزەری خۆبەخش بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە مووچەخۆرانی هەرێم سکاڵایان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد. 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.