گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە پێدانی کارتی ڤاکسین دەردەچێت

2022.02.19 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە پێدانی کارتی ڤاکسین دەردەچێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارێکی نوێ لەبارەی دروستکردنی کارتی ڤاکسین دەرچووە، ئەویش پێشتر کارتی ڤاکسین تەنھا لەڕێگەی پاسپۆرت دەردەھێندرا، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی ناسنامە و کارتی نیشتیمانیش کارتی ڤاکسین دەردەھێندرێت، ئەوەی کارتی ڤاکسینیشی پێ نەبێت ناتوانێت سەردانی ھیچ وەزارەتێک بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەربی کەتۆ، بەڕێوەبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (شەممە 19-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "پێشتر وەکو وەزارەتی تەندروستی کارتی ڤاکسین تەنھا لەسەر پاسپۆرت دەردەھێندرا، بەڵام ئێستا بڕیارێکی نوێمان داوە کە کارتی ڤاکسین لەسەر ناسنامە و کارتی نیشتیمانی دروست دەکرێت و ھەر ھاووڵاتیەک بیەوێت دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو دوو بەڵگەنامەیەش کارتی ڤاکسین دەربێنێت، بەڵام ئەوەی پاسپۆرت بۆ دەرەوەی وڵاتە و ئەوەی ناسنامە و کارتی نیشتیمانی بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەکاردێت، بەمەرجێک دوو ژەمی ڤاکسینی وەرگرتبێت".



ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەرسێکی یەک جۆرە کارتە و تەنھا ئایدیەکەی دەگۆڕین کە چ جۆرە بەڵگەیەکە، پاسپۆرتە یاخود ناسنامە یان کارتی نیشتیمانییە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر ڕوو لە بنکەکانی ڤاکسین دەکات و ڕۆژانە نزیکەی ١٥ ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان ڤاکسین وەردەگرێت، ھاوکات ئەوانەی ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە ملیۆن و٢٠٠ ھەزار کەس دەبێت و، ژەمی دووەمیش ٩٠٠ ھەزار کەس و، ژەمی سێ یەمیش ١٥ ھەزار کەس دەبێت".

 

بەوتەی کەتۆ، "ئێستا سەردانیکردنی وەزارەت و فەرمانگە حکوومیەکان بۆتە مەرج و پێویستە بۆ ھەر شوێنێکیان بڕوات کارتی ڤاکسینی پێبێت، ئەگەرنا ڕێگەی پێنادرێت سەردان بکات." 

 

باسی لەوەشکردووە، "تا ئێستا نزیکەی ٣٦٠ ھەزار کارتی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دروست کراوە و بەردەوامیش کارتی ڤاکسین بۆ ھاووڵاتیان دروست دەکەن".