گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکەم لێدوان لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی

2022.02.19 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوان لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا باسی لە باسی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێم کرد و ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن (شەممە 19-2-2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووە‌وه‌.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

 

 

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ