گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی و حەلبوسی و سەدر بەڕێوەدەچێت

2022.02.19 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی و حەلبوسی و سەدر بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

بڕیارە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و سەدر و حەلبووسی بەڕێوەبچێت و وتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتیش دەڵێت، دانوستان لە نێوان ھەرسێ لایەنی ھاوپەیمانیەتی بەردەوامی ھەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل، وتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (19-2-2022) ڕاگەیاند، "دانوستانەکانی پارتی و لایەنی سووننی و سەدری بەردەوامیان ھەیە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بڕیارە کۆبوونەوەش بکرێت لە داھاتوودا".

 

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕاگەیاند، "لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدردا، لە پێنچ شەممەی ڕابردوو ڕێککەوتن کە کۆبوونەوەی سێ قۆلی بەڕێوەبچێت، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان و کۆبوونەوەکەش لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت".

 

ئەو سێ لایەنە هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە و بەڵێنی دروستکردنی حکومەتێکی "زۆرینەی نیشتمانی" دەدەن.

 

دوێنێ هەریەکە لە سەدر و حەلبوسی بە جیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەموو هەڕەشەکان و فشارەکان بۆسەر خۆیان و هاوپەیمانەکانیان ڕەتکردەوە و بەڵێنی بەردەوامیان دا بۆ پێکهێنانی حکومەت.