کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا شاندێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سوریا له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى میتى توركی له كانتۆنى عه‌فرین، كه ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵى گروپه چه‌كداره‌كان و سوپاى توركیادایه كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هاوار نیوز. . ئاژانسه‌كه له زارى په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووەته، له 12ى ئه‌م مانگه، تیمێكى هه‌واڵگرى ده‌زگاى میت و ئه‌نه‌كه‌سه له بیناى ئیداره‌ى عه‌فرین له پاش نیوه‌ڕۆى ئەو ڕۆژە كۆبوونه‌ته‌وه. . به‌پێى ئاژانسه‌كه، شانده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سوریا (ئەنەکەسە)، له ئیبراهیم برۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه و هه‌ریه‌ك لهعهبدولحهكیم به‌شار، فوئاد عه‌لیكۆ پێكهاتوون و شانده‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میتیش له‌لایه‌ن كه‌سێك به ناوى كۆد كه‌وسه‌ر، سه‌رپه‌رشتى كراوه. . ئاژانسه‌كه كه پشتى به چه‌ند سه‌رچاوه‌یەكى پشت ڕاستكراوهى ناو عه‌فرین به‌ستووه ده‌ڵێت، سه‌رپه‌شتیارى شانده‌كه‌ى میت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، چالاكى هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش بووەته جێگه‌ى نیگه‌رانى هێزه‌كانیان و دەیانەوێت به پلانێكى ڕێكخراوتر ڕێگه له‌و چالاكییانه بگیردرێت و ئه‌ندامه‌كانیان له‌ناو ببرێن. . هاوكات، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه دوو كاتژمێرى خایاندووه، سه‌رپه‌رشتیارى تیمه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى میت، داواى له شاندى ئه‌نه‌كه‌سه كردووه، له ئاستى نێوده‌وڵەتى و به فه‌رمى له ڕێگه‌ى پلان و هه‌نگاوى دیبلۆماسییەوە كار بکەن بۆ ڕاوه‌ستانى چالاكى هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى میت په‌روه‌رده‌كراون له عه‌فرینه‌وه بنێردرێنه ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و له‌ناوچه‌كانى مه‌نبج، حه‌سه‌كه، تهبفه، جه‌زیره بڵاوبكرێنه‌وه و پێچه‌وانه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌یه‌ده كار بكه‌ن. . ئاژانسه‌كه ئەوەشى ئاشکراکردووە، تیمه‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت ڕایانگه‌یاندووه، گه‌ر هه‌ر ته‌قینه‌وه و ئالۆزییهك له‌و ناوچانه ڕوبدات ده‌وڵه‌تى توركیا بیكات پێویسته ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ده‌چنه ناوچه‌كه به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌و كارانه ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پلانێك بێت كه توركیا دایناوه بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن له ڕۆژهه‌ڵاتى فورات. . هێزه‌كانى ڕزگاى عه‌فرین، وه‌ك هێز و شانه‌یه‌كى نوستووى سه‌ر به یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) خۆیان ناساندووه، له‌پاش هێرش و داگیركردنى كانتۆنه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان و سوپاى توركیا له ناوه‌نده‌كه‌دا دروستبوون. . .