گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی پارتیش دەكات

وتەبێژی كۆمەڵ: عێراقێک بە تویتی سەدر چاوەڕێی خراپتربوونی لێدەکرێت

2022.02.18 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی كۆمەڵ: عێراقێک بە تویتی سەدر چاوەڕێی خراپتربوونی لێدەکرێت

ناس كورد-

 وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، عێراقێک بە تویتی سەدر و سیاسەتی سەدر بێت، بارودۆخی باش نابێ و چاوەڕێی خراپتربوونی لێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد حەكیم لە فەیسبوكی خۆی بابەتێكی بەناوی ”عێراق و تویتی سەدر!” نوسیوە و دەڵێت، ”حکومەتی زۆرینە و بە وتەی سەدر (نە ڕۆژھەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی، بەڵکو حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی) واتە عێراقێک بە تویتی سەدر و سیاسەتی سەدر بێت، کە سەرەنجام باردۆخی عێراق باش نابێ و چاوەڕێی خراپتربوونی لێدەکرێت.”

 

دەشڵێت، ”ئەم نەزعەی خۆسەپاندن و هەژمونگەرایی و مۆنۆپۆڵکردنی دامەزراوەکان و بوونە مەرجەعە، پێموانیە لە گەڵ دەستور و خواستی گەلانی عێراق یەکبگرێتەوە!”

 

وتەبێژەكەی كۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاند، ”خەونی بە مەرجەعکردنی تاکێک لە نێو ھەردوو پێکھاتەکەی دیکەی عێراق دا (سوننە و بەشێک لە کورد) بونی ھەیە، لە ھەرێم لای پارتی و، لە نێو سوننەش لای حەلبوسی بە پشتیوانی وڵاتانی ئیقلیمی، کە ئەو وڵاتانەش پشتیوانی بون بە مەرجەعی سەدریشن لە ناو شیعە و، ئەوەش لای ئێران خەتی سورە!”

 

لە كۆتاییدا پرسیار دەكات ”توبڵێی عێراق لە ژێر سێبەری تویتەکانی سەدر جیاواز بێ لە جاران یان عێراقێکی سەیرتر ئەبینین ؟!”