ناس كورد-
ئەو زاوایەی كە لە ڕوژی هاوسەرگیرییەكەیدا و لە بەردەم ئارایشتگادا بە شەق و زللـە لە بوكەكەی دا دەڵێت، ”لێدان لە ژن لای ئێمە ئاساییە”.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گرتەی ڤیدیۆیی ئەو بوك و زاوایە كە خەڵكی پارێزگای ئیسماعیلیەی میسرن لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییە ناوخۆیی و جیهانییەكان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوای ڕووداوەكە، عەبدوڵا ئەحمەدی تەمەن 26 ساڵان بە میدیا میسرییەكانی ڕاگەیاند، فشاری زور و قەرەباڵغی ترافیك و دواكەوتن لە كاتی ئاهەنگەكە هۆكاری سەرەكی بابەتەكە بوون.
ئەو زاوایە كە دوای 13 خۆشەویستی لەگەڵ بوكەكە هاوسەرگیری كرد دەڵێت، ”بابەتەكە لای ئێمە ئاساییە، لە هەموو ماڵێكی شاری سەعیدی ئەو حاڵەتە هەیە لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموولایەك.”
باسی لەوەشكردووە، ”خەڵكی بابەتەكەی گەورە كردووە، ئەگەرنا ئێمە 13 ساڵە یەكترمان خۆشدەوێت و ئەو بۆ من هەمووشتێكە.”
عەبدوڵا ڕاشیگەیاند كە ”من كەسێكی توڕەم”.