ناس كورد-
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق وەڵامی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری دایەوە لەبارەی نرخی دۆلار و دینار و ڕایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرە و گۆرانكاری تێدا ناكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی عەلاوی لە پەیامێكدا (18-2-2022) دەڵێت، ”حكومەت بەرپرسیار نییە بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی و سەركردەیەك، بەڵكو بەرپرسیارە بەرامبەر گەل.”
دەشڵێت، ”خەڵك لەبارەی نرخی دۆلار شتی بێمانای پێ دەوترێت، بە هیچ شێوەیەک بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار هۆکار نییە بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا.”
لەبارەی بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان، وەزیری دارایی وتی، ”ئامادەم بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆم بكەم لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت.”
جەختیكردووەتەوە، ”بۆیە بانگهێشتكردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕەت دەكەمەوە چونكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.”
وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، "قبوڵ ناکەم سەرۆکی ڕەوتێکی سیاسی بە جۆرێک مامەڵەم لەگەڵ بکات کە واببینێ من یەکێک لە شوێنکەوتووەکانی".
دوێنێ پێنجشەممە، 18-2-2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.
1- به‌توندی رێگری بكرێت له دراوی ساخته و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێت.
2- چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.
3- ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت
4- ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت
5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێك‌وپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه به‌های دیناری عێراقی زیاد بكات.
6- مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه.