ناس کورد-
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵبەز و دابەزینی نرخی دراو لە ڕۆژانی هەینی "ورد" نییە و سبەینێ نرخی تەواوەتی و جێگیری دۆلار بەرامبەر دینار دیاری دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 18-2-2022، لە چەند میدیا و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى نرخی دراو و دۆخی بازاڕ، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نزمبووەتەوە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوویداوە و 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 147 هەزار و 500 دینار، "بەڵام ئەمە نرخێکی ورد و تەواو نییە چونکە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ڕۆژانی هەینیدا داخراوە و نرخەکان فەرمی نین."
وتیشی، هۆکاری ناجێگیری نرخەکە ئەو چەند پێشنیازەی سەدر و بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بوو کە دوێنێ خستییەڕوو.
دوێنێ پێنجشەممە، 18-2-2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.
1- به‌توندی رێگری بكرێت له دراوی ساخته و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێت.
2- چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.
3- ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت
4- ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت
5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێك‌وپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه به‌های دیناری عێراقی زیاد بكات.
6- مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه.