ناس کورد-
جارێکی تر کۆگای "ڕۆژی دوایی" کە گەورەترین کۆگای هەڵگرتن و زەخیرەکردنی تۆوی ڕووەکییە دەرگاکانی دەکاتەوە بۆ هەڵگرتنی چەند جۆرێکی تر لە تۆوی نوێی سودانی، لوبنانی، ئۆغەندی و نیوزلەندی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆگاکە بە "کۆگای ڕۆژی دوایی" یاخود "کۆگای کەشتی نوح" ناوی دەرکردووە و ئامانجی پاراستنی جۆرەکانی تۆوی ڕووەکییە لە فەوتان و لەناوچوون لە جیهاندا لە شەڕ و پەتا و کارەساتە سروشتییەکان.
کۆگاکە دەکەوێتە دورگەی "سیتسبیرگن" کە دەکەوێتە نێوان نەرویج و جەمسەری باکور، لە ساڵێکدا چەند جارێکی زۆر کەم دەرگاکەی دەکرێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بریس تفینیریم، وەزیری گەشەپێدانی نەرویجی ڕایگەیاند، "کۆگاکە گەرەنتی هەڵگرتن و پاراستنی چەندین جۆر تۆو دەکات".
کۆگاکە کە لەژێر بەفرێکی زۆردایە نزیکەى یەک ملیۆن و 100 هەزار نمونەی تۆوی هەڵگرتووە کە لە 89 کۆگای جیهانییەوە هێنراون.