گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

هاتوچۆ لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلە تابلۆ حکومییەی لە چەند ئۆتۆمبێلێکی دا: خۆیان پێکهاتوون

2022.02.18 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلە تابلۆ حکومییەی لە چەند ئۆتۆمبێلێکی دا: خۆیان پێکهاتوون

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی 120 مەتری بەهۆی ئەوەوە بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلە حکومەییەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆیان پێکهاتوون و کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە رایگەیەنراوێکدا (17-2-2022) ئاماژەی بەوەداوە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەر کە ژمارەی (شارەوانی) حکومی لەسەرە لەگەڵ پێنج ئۆتۆمبێلی دیکە رویداوە بەهۆی ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلە حکومییەکە کۆنتڕۆلی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە و توشی پێکدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا.

 

باسی لەوەشکردووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە شوفێری ئۆتۆمبێلە لاندکرۆزە حکومیەکە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر کۆنترۆل دەرچووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی رەفتار بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرووداوەکەدا جگە لە زیانی ماددی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

فازڵ حاجی وتیشی، "هەموو لایەنەکانی ناو رووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون و سکاڵایان دژی یەکتری تۆمارنەکردووە"،

 

ئاشکراشی کرد، ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکومەتەوە هەیە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە حکومیەکە داگیراوە و رەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتوچۆی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستیپێکردوە.

 

May be an image of car and outdoors