گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە هۆکارەکان جین؟

سەرۆکی پێشووی پەرلەمان: سێ هۆکار هەرێمی بەرامبەر بەغدا لاواز کردووە

2022.02.17 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پێشووی پەرلەمان: سێ هۆکار هەرێمی بەرامبەر بەغدا لاواز کردووە

ناس کورد- 

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ناس کورد" باس لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێم دەکات و دەشڵێت، سێ هۆکار هەرێمی کوردستانی بەغدا لاواز کردووە کە ئەوانیش، شکستی ئابوریی سەربەخۆ و ڕیفراندۆم و لەدەستدانی پشتیوانیی نێودەوڵەتییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 17-2-2022) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "سێ هۆکار هەرێمی کوردستانی بەرامبەر بەغدا لاواز کردووە بەتایبەت لە پرسی نەوت و گاز و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی." 

 

وتیشی، "هۆکاری یەکەم شکستهێنانی ئابوریی سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ بوو کە بووە هۆکاری لاوازبوونی هەرێم لەجێی بەهێزبوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "شکستی ڕیفراندۆم و فڕێدانی کارتی سەربەخۆیی و هەروەها ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لەدوای ڕیفراندۆم هەرێمی زۆر لاواز کرد بەرامبەر بە بە‌غدا." 

 

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، "هۆکاری سێیەم کە زۆر گرنگ و سەرەکییە، ئەوەیە کە پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان لاواز بووە، پێشووتر کوردستان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەسەر بەغدا سەرکەوت، بەڵام ئەوەی کە نەتوانرا دیموکراسی بچەسپێنرێت و ئەم دەسەڵاتەی ئێستا دەیان لاوی لە زیندانەکاندا بەند کردووە، هەروەها ئەو گەندەڵییە زۆرەی کە هەیە، ئەمە نیشانەی پرسیاری لەسەر هەرێم دروست کردووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی." 

 

د. یوسف محەمەد جەختیش دەکاتەوە، "پێشووتر یەکێک لە هۆکارەکانی پارسەنگکردنی هێز لەگەڵ بەغدا پشتیوانی نێودەوڵەتی بوو کە ئێستا ئەوە لەدەستدراوە."