گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’ئەگەری دوورخستنەوەی کاندیدە نوێیەکەی پارتی هەیە’’

2022.02.17 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەگەری دوورخستنەوەی کاندیدە نوێیەکەی پارتی هەیە’’

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق کە پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی کۆببێتەوە و دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبوەشێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باسم خشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد لەسەر نادەستوری بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. 

 

ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد " بینیویەتی (پێنجشەممە 17-2-2022) ڕایگەیاند، "هەر پێش ئەوەی هۆشیار زێباری لاببرێت من ئەو سکاڵایەم تۆمارکرد و سکاڵاکەم دژی هیچ کەس و کاندیدێک نییە، بەڵکو مەبەست لە سکاڵاکەم ئەوەیە کە هەموو شتەکان بە یاسایی بڕۆن." 

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینیی ئەوەش دەکات دادگای فیدڕاڵی ئەو خۆپاڵاوتنی کاندیدەکان بۆ جاری دووەم هەڵبوەشێنێتەوە و دەڵێت، "چونکە ئەوە ڕوونە کە بە دەق لە دەستوردا هاتووە کە ماوەی خۆپاڵاوتن دیاری کراوە و درێژ ناکرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی کۆببێتەوە و ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، پێشبینیش دەکەم کە دەرگاکردنەوەکە و خۆپاڵاوتن بۆ جاری دووەم هەڵبوەشێنێتەوە." 

 

لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن ئەوا کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد، لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵدەوەشێتەوە و تەنها ئەو کاندیدانەی سەرەتا خۆیان پاڵاوتووە دەچنە کێبڕکێی پۆستەکەوە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەغدا ڕێکارێکی دیکە لە زیانی هەرێم دەگرێتەبەر