گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندکاران هەڕەشەى خۆپیشاندان دەکەن

خوێندنى باڵا هۆکارى دابەشنەکردنى دەرماڵە ئاشکرادەکات

2022.02.17 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا هۆکارى دابەشنەکردنى دەرماڵە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

خوێندکارانى ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڕەشەى دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکەن بەهۆى خەرجنەکردنى دەرماڵەوە، خوێندنى باڵاش هۆکارى دابەشنەکردنى بۆ نەبوونى پارە لە بانکەکان دەگەڕێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک لە خوێندکارانى ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا جەختیانکردەوە، دواى 66 رۆژ لە بەڵێنەکانى حکومەت بۆ خەرجکردنى دەرماڵە هێشتا بەڵێنەکان جێبەجێنەکراوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەفتەى داهاتوو دەستدەکەنەوە بە خۆپیشاندان و بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن، تا ئەوکاتەى دەرماڵە دابەشدەکرێت.

 

لاى خۆیەوە، توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە میدیاى یەکێتى وت "ھەموو رێکارەکانی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو کراوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی  پارە لە بانکەکان دەرماڵەکە خەرجنەکراوە.

 

وتیشى، چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران  رەوانەی بانکەکان کراوە.