گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشمەرگە هۆکارى پێکنەهێنانى دوو لیوا هاوبەشەکەى لەگەڵ سوپا راگەیاند

2022.02.16 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە هۆکارى پێکنەهێنانى دوو لیوا هاوبەشەکەى لەگەڵ سوپا راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هۆکارى پێکنەهێنانى دوو لیوای هاوبەشەکە بەهۆی هەندێ کێشەی هونەریەوەیە لای وەزارەتی بەرگری عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  کارەکانی پێکهێنانی ئەو لیوا هاوبەشانە لای وەزارەت تەواوبوەو هەرچی پێویستبووە، ئەنجامدراوە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی بەهۆی هەندێ کێشەی هونەریەوە لای وەزارەتی بەرگری عێراق.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئیتالیا له‌عێراق گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌و بایه‌خداریان كرد له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆر و بارودۆخی عێراق و هه‌رێم له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆرو تیرۆریستان. 

رۆژی 16ی2ی 2022 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ ماوریتسیۆ گریكانتی، باڵیۆزی ئیتالیا له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری.

 

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی ئیتالیا و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته‌ی‌‌ لە پڕۆسه‌ی ریفۆرمی وه‌زاره‌ت و یه‌كخستن و خۆرێکخستنەوەی هێزه‌كاندا به‌رزنرخاند، وتیشی: له‌ئێستادا پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت‌ به‌رده‌وامه‌و بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی كۆتایش پێویستیمان به‌ هاوكاری و راوێژی هه‌مووان هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئیتالیا له‌مڕوه‌و فراوانتر و به‌رده‌وام بێت.

 

باڵیۆزی ئیتالیا له‌عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، خوازیاریشن سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پاڕێزراو بێت، بۆ ئه‌مه‌ش دووپاتیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌پشتگیری عێراق و هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

بەگرنگیەوە، باسمان لە ئامادەکارییەکانی دروستکردنی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد، روونمانکردەوە، کارەکانی پێکهێنانی ئەو لیوا هاوبەشانە لای وەزارەت تەواوبوەو هەرچی پێویستبووە، ئەنجاممانداوە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی بەهۆی هەندێ کێشەی هونەریەوە لای وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ ئەمەش داوامان لەدۆستان و هاوپەیمانانه هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ زوو تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیوایانە، تا بەرپرسیارێیەتی وەربگرن و ئەرکی خۆیان لەپاراستنی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان هەیە، بگێڕن.