گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕیار’’ لەسەر چۆنیەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدرێت

2022.02.16 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیار’’ لەسەر چۆنیەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدرێت

ناس کورد-

 

میدیاى فەرمى پارتى بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژى داهاتوودا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیار لەسەر چۆنیەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدياى فەرمى پارتى لەزارى سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراقەوە گواستییەوە، ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە وەرگیراوە و ھەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام تا ئێستا ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکارەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەسەر چۆنیەتیی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڕیار دەدات، چونکە لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندایە و لە ڕۆژانی داھاتوودا وردەکاریی پڕۆسەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەبێت.

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا دووجار دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارکردووەتەوە، دواى ئەوەى بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە رێژەى یاسایی بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان تەواو نەبوو بەمەبەستى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لەوادەى دەستوریدا.

 

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ، پێویستی بە ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتارە لەکۆی 329 پەرلەمانتار.