ناس کورد-
وتەبێژى یەکێتى رایگەیاند، دەبوایە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵى عیراق له باره‌ی یاسای نه‌وت وغازی هه‌رێم مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕەچاو بكرایه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبیژى یەکێتى لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویسته و ده‌كرێت له‌م قۆناغه‌دا بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بكرێته‌وه، نه‌ك كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكرێن.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی وته‌بێژی ی.ن.ك سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی عیراق له باره‌ی یاسای نه‌وت وغازی هه‌رێمی كوردستان.
وێڕای پاراستنی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عیراقی فیدڕاڵ، ده‌بوایه له‌م بڕیاره‌دا مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌چاو بكرایه.
پێویسته و ده‌كرێت له‌م قۆناغه‌دا بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بكرێته‌وه، نه‌ك كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكرێن. پێویست بوو دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به پشتبه‌ستن به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان دانوستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و پرسه‌كانی تر بكرانایه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور بۆ هیچ مه‌رامێكی به‌رته‌سكی سیاسی پێشێل نه‌كرێت، بۆ پرسێكی وه‌ك یاسای نه‌وت و غاز و گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی تر، ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێبكرێن، له‌پێناو پاراستنی سیسته‌می فیدڕاڵی وسه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، داوا له گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی سیاسی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.