گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە سلێمانی فرۆشگەی دهۆک داخرا

2022.02.16 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی فرۆشگەی دهۆک داخرا

ناس کورد-

بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن وساخکردنەوەی زیاتر لە (75) تۆن پەتاتەی خراپبوو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت فرۆشگەی سەوزەو میوەی دهۆک بەژمارە (161) لە عەلوەی سلێمانی دادەخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوە، پێشتر لە کۆگای فرۆشگەی دهۆک دەست بەسەر زیاتر لە (75) تۆن پەتاتەی گوماناویدا گیراوە و نمونەی رەوانەی پشکنین کراوە و تاقیگەکان جەختیان لە نەشیاوی بۆ بەکارهێنانکردوەتەوە.


ئاماژەی بۆئەوەکردوە، پێش گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە خاوەنەکەی لەبازاڕەکانی شاری سلێمانی ساخیکردوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشگەی دهۆک دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.


لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

me_ga.php?id=5003