گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێرانییەکان بەڕیتانیا بە چەتەى دەریایی ناودەبەن

باڵوێزى بەڕیتانیا لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەى هێزى زیاترى ڕەوانەى کەنداو کردبێت

2019.07.18 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
باڵوێزى بەڕیتانیا لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەى هێزى زیاترى ڕەوانەى کەنداو کردبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵوێزى گشتی بەڕیتانیا لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە ژمارەی هێزەکانیان لە کەنداوى فارسى زیاد کردبێت، ئاماژە بەوە دەکات، ناردنی کەشتییە جەنگییەکانیان بۆ هەندێک نوێکردنەوە و گۆڕانکاریکردنە لە چەکەکانیدا. . باڵوێزى گشتی بەڕیتانیا لە ئێران لە تویتەر ڕایگەیاندووە: "بەهیچ شێوەیەک ژمارەی هێزەکانمان لە کەنداوى فارسى زیاد نەکردووە، وەک ئەوەی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان باسی دەکەن". . ئاماژەی بەوەشکردووە، ناردنی کەشتییە جەنگییەکانیان بۆ کەنداو بەمەبەستی هەندێک گۆڕانکاری و نوێکردنەوەیە لە کەرەستە سەربازییەکان و هێزەکەیاندا لەو ناوچەیە، بەهۆی کۆن بوونیانەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاندبوو، کەرەستە سەربازییەکان و هێزەکانیان لەو کەنداوە کۆنە و جیاوازە لە پێشکەوتنە نوێیەکان. . لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی دەستبەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن بەڕیتانیاوە لە ئاوەکانی وڵاتی جەبەل تاڕیق، کێشەکانی نێوان بەڕیتانیا و ئێران قوڵبووەوە و لەدوای ئەو ڕووداوەوە بەڕیتانیا کەشتیی جەنگی ڕەوانەی کەنداو کردووە. . هاوکات بەهۆی ئەوەی تائێستا بەڕیتانیا ئامادەنییە کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران ئازاد بکات، هەندێک خوێندکاری زانکۆکانی ئێران گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم باڵوێزخانەى بەڕیتانیا ئەنجامدا و ئەو وڵاتەیان بە چەتەى دەریایی ناوبرد. . لەئێستا ژمارەی سەربازانی سوپای بەڕیتانیا لە کەنداو هەزار و 200 سەربازە و دوو کەشتی جەنگیان لە ناوچەکە هەیە، پلانیان هەیە کەشتی سێیەمیش بنێرنە کەنداو. . .