گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هەمان کارەساتی ڕەیان بەسەر منداڵێکی حەوت ساڵاندا هات

2022.02.16 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەمان کارەساتی ڕەیان بەسەر منداڵێکی حەوت ساڵاندا هات

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی هاوشێوەی ڕەیانی پێنج ساڵان لە مەغریب، منداڵێکی حەوت ساڵانی جەزائیری بەناوی (عەشعاشی فارس) کەوتە ناو بیرێکی کۆکردنەوەى ئاوەڕۆ و گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (النهار)ی جەزائیری کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕووداوەکە لە گوندی تافراوتی سەر بە شارۆچکەی ئەبوحەسەن لە پارێزگای شەلەف لە ڕۆژئاوای جەزئیرا ڕووی داوە.

 

تیمێکی بەرگریی شارستانی بە ئامادەیی خەڵکی ناوچەکە توانیان تەرمی عەشعاشی حەوت ساڵان دەربهێنن.

 

هاوکات خەڵکی ناوچەکە داوایان لە دەسەڵاتداران و بەرپرسانی شارەوانی کرد کێشەی کۆبوونەوەی ئاوەڕۆ چارەسەر بکەن و ناوچەکە ببەستنەوە بە تۆڕی ئاوەڕیی گشتی.

 

ڕۆژی 7ی شوباتی 2022، کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی ڕەیان کەوتە ناو بیرێکی 32 مەتری باریکەوە، ماوەی پێنج ڕۆژ تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن سەرقاڵی دەرهێنانەوەی بوون و هەوڵی ڕزگارکردنیان دا، بەڵام دوای دەرهێنانی دەرکەوت مردووە.

 

ئەو کارەسات دڵتەنگییەکی گەورەی لە جیهاندا دروست کرد و هاوکات هەڵمەتێکی فراوانیشی لێکەوتەوە بۆ داخستن و پڕکردنەوەى چاڵ و بیرەکان.

 

زیاتر بخوێنەوە: ڕاگەیەنراوی فەرمی: ڕەیان گیانی لەدەستداوە