ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکى 70 ساڵ لە بەحرکە لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، کە کوڕەکەی بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی، نەخۆشیی دەروونی هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئافرەتەکە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵڵا محەمەد ئەمین)ٚ و کوڕەکەشی ناوی (ھ ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، لە کاتی ئێستادا لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە تاکو رێرەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.