ناس کورد-
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى رایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێم بڕیارێكی "تەواو سیاسییە و پێچەوانەی" دەستوورە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارزانى لەپەیامێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.
دەقى پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.
مسعود بارزانی
۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢