گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێک بە بەرچاوی ژنەکەیەوە درایەبەر چەقۆ و گیانی لەدەست دا

2022.02.15 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک بە بەرچاوی ژنەکەیەوە درایەبەر چەقۆ و گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پیاوێک کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ویستوویانە بچن بۆ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری، لەلایەن سێ کەسەوە بە چەقۆ هێرشیان کراوەتەسەر و گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیس لە ڕاگەیەنراوێکدا (15-2-2022) دەڵێت، "کەمێک پێش ئێستا پیاوێک بەناوی (ق . ب . ع) کە لەدایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێیە و پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای 6ی پیادە بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چوار چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە."

 

دەشڵێت، "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لەڕوداوەکەشدا هاوسەرەکەشی بەسوکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە."


بەوتەی هاوسەرەکەی "بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ ئینجا لەلایەن سێ کەسی ناسراو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردووە".

 

جەختیکردووەتەوە کە "بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە."