گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگایەکى تایبەت لەهەرێم بۆ ’’دادوەریی بەپەلە’’ دادەمەزرێت

2022.02.15 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
دادگایەکى تایبەت لەهەرێم بۆ ’’دادوەریی بەپەلە’’ دادەمەزرێت

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم بڕیاریدا لەسەر پێکهێنانى دادگای تایبەتی بازرگانی بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر داواکانى پەیوەست بە سێکتەرى بازرگانى و وەبەرهێنان و "دادوەریی بەپەلە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەپێی بڕیارەکە  دادگای بەرایی لە هەر چوار ناوچەكانی تێهەڵچوونەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و گەرمیان) پێکدەهێنرێت، بە ناوی (دادگای بەرایی تایبەت بە بینینی داواییەكانی بازرگانی).



دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پاش هەوڵ و داواکاری بەردەوامی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  بۆ کردنەوەی دادگای تایبەتی بازرگانی، بەپێی نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی دادوەری كە له بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، دەرچووە بڕیاردرا لە سەرجەم دادگا بەراییەكاندا دادگای تایبەت بە بازرگانی بكرێتەوە.

 

لە بەیانەكەدا هاتووە لەبەر بەرژوەندی گشتی و بە پشت بەستن بە حوكمی ماددە 22 لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە 23 ساڵی 2007 بڕیاردراوە بە پێكهێنانی دادگای بەرایی لە هەر چوار ناوچەكانی تێهەڵچوونەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و گەرمیان)، بە ناوی (دادگای بەرایی تایبەت بە بینینی داواییەكانی بازرگانی)، بەپێی بڕیارەكە دادگاكان تایبەتن بە بینینی ئەم داواكاریانە:

 

1- داواكانی بازرگانی كە یەكێك لەلایەنەكانی داوا بیانی بێت.

 

2- ئەو ناكۆكیانەی پەیوەستە بە گرێبەستەكانی وەبەرهێنان كە مۆڵەتیان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە بەپێ یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان.

 

3- ئەو داوایانەی پەیوەستن بە هێما بازرگانییەكان (العلامات التجاریە).

 

4- دادوەری بە پەلە و فەرمان لەسەر داواكارییەكان (القضاء المستعجل و اڵاوامر علی العرائض)، تایبەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان بەو تایبەتمەندیەكانی كە لە بڕگەی (1و 2و3)ی سەرەوە هاتووە.