گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستپێشخەرییەکى نوێى ئەمریکى بۆ ئاسایشی دەریایی لە کەنداو دەخرێتەڕوو

2019.07.18 - 09:53
دەستپێشخەرییەکى نوێى ئەمریکى بۆ ئاسایشی دەریایی لە کەنداو دەخرێتەڕوو
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکراى کردووە، چەند بەرپرسێکى ئەمریکى هەینى کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردنى دەستپێشخەرییەکى نوێ بۆ پاڵپشتى ئازادى هاتووچۆ، لە ئاوەکانى کەنداو و ئاسایشى دەریایی لە گەروى هورمز. . وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "بەرپرسانى وەزارەتەکانى بەرگرى و دەرەوەى ئەمریکا کۆبوونەوەیەک بۆ تاووتوێکردنى دەستپێشخەرییەکى نوێ بۆ پاڵپشتى ئازادى هاتووچۆ لە ئاوەکانى کەنداو و ئاسایشى دەریایی لە گەروى هورمز سازدەکەن، بەبێ ئامادەبوونى دەزگاکانى ڕاگەیاندن". . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە جیهانییە و دابینکردنى ڕێڕەوێکى بێ کێشە و سەلامەت بۆ کەشتییەکانى گواستنەوە نەوت، هەوڵێکى نێودەوڵەتى پێویستە". . ئەو هەنگاوەى بەرپرسانى ئەو دوو وەزارەتەى ئەمریکا، هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان لە ئاوەکانى کەنداو، بەتایبەت لە گەروى هورمز و کەنداوى فارسی، تا ئێستاش چارەسەرێکى ڕیشەیی بۆ کێشەکان نەخراوەتە ڕوو. . .