گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بزانە وەزارەتی کارەبا چۆن لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە سەرپێچیی هاووڵاتیان دەبینێت

2022.02.15 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
بزانە وەزارەتی کارەبا چۆن لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە سەرپێچیی هاووڵاتیان دەبینێت

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم شێوازی دۆزینەوەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبای لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە بڵاوکردەوە و بەگوێرەی نەخشەیەک لە هەر شوێنێک سەرپێچی کرابێت نیشانەیەکی لەسەر دادەنێت و تیمەکانی کارەبا دەچن بۆ بڕینی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند، "پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات." 

 

وەزارەتی نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان."

 

May be an image of map

May be an image of map

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:

 

هەولێر    15,885 سەرپێچی

سلێمانی   20,676 سەرپێچی

دهۆک    17,553 سەرپێچی

هەڵەبجە   1,849 سەرپێچی

گەرمیان  4,718  سەرپێچی