گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دوو تۆمەت

سەرباری ئەوەی ئۆتۆمبێل لێی دا بەڵام پۆلیسی سلێمانی خۆی دەستگیرکرد

2022.02.14 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
سەرباری ئەوەی ئۆتۆمبێل لێی دا بەڵام پۆلیسی سلێمانی خۆی دەستگیرکرد

ناس کورد-

دوای ئەوەی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا و دواتر هەڵهات، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە، بریندارەكە دوو تۆمەتی لەسەرە كە یەكێكیان هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14-2-2022) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شۆفێری تەکسییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ھاوڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێ، ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ھاوڵاتییەکەیان بە برینداری گەیاندە نەخۆشخانە.

 

دەشڵێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە و پشكنین دەركەوت بریندارەكە بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری كریستاڵ پێبووە، هەروەها دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەشی دەستبەسەر چەكێكی بێمۆڵەتدا گیراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە.

 

باسی لەوەشکردووە، بەهۆیەوە تۆمەتبار (ئ.خ.) لەدایکبووی 1982 پەڕاوی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیركرا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی پاش ماوەیەكی كەم بەسەر ڕووداوەكەدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد توانیان شۆفێری تەکسیەکەش تۆمەتبار (ع.ک.) لەدایکبووی 1969 بدۆزنەوە و دەستگیریبکەن و، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

May be an image of indoor