ناس کورد-
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەرزبووەتەوە بۆ 60 کەس دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردن کرایەوە و جەختی دەکاتەوە کە "هێشتا کاتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری نەکراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بیدا خزر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (14-2-2022) دەڵێت، "کاتێک بۆ یەکەمجار دەرگای خۆکاندیدکردن کرایەوە، 24 کەس خۆیان کاندید کرد، پاش ئەوەی بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردن کرایەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا ژمارەی کاندیدەکان گەیشتە 60 کەس."
وتیشی، "پرۆسەی وردبینی بۆ کاندیدەکان لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانەوە دەکرێت، پاشان لیژنەیەکی تری تایبەتمەند دروستدەکرێت بۆ پێداچوونەوە بە ناوەکان، دواتر دەنێردرێن بۆ دەستەی دەسپاکی و لەوێوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری."
جەختیکردەوە کە "تائێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیاری نەکردووە."