گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەماهەنگی شیعەکان: بەبێ یەکێتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکرێت

2022.02.14 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەماهەنگی شیعەکان: بەبێ یەکێتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکرێت

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەى کاندیدی نوێی پارتی بۆ سەرۆککۆمار ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، بەبێ یەکێتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهادین نوری، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکی سەرەکی هەماهەنگی شیعەکان لەخۆدەگرێت (14-2-2022) ڕایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئومێدی دەخواست کە هێزە کوردییەکان یەک کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."

 

لەبارەى کاندیدی نوێی پارتی، ڕێبەر ئەحمەد، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە "ئەستەمە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەبێ چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی بەڕێوەبچێت."

 

جەختیکردەوە کە "ناڕەزایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەوەی کە ئێستا دەگوزەرێت بۆئەوەیە کە پێکهاتەی شیعە نەبێتە بچوکترین پێکهاتە لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی."

 

بەهادین نوری وتیشی، "ئۆپۆزسیۆنی بەزۆر لە پرۆسەی سیاسیدا نییە، حکومەتیش بەبێ چوارچێوەی هەمانەنگی پێکناهێنرێت."

 

زیاتر بخوێنەوە: پارتی کەسێکی تری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کرد

 

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانى و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیانکردەوە لەسەر لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافوقی نیشتمانی.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنکان سوربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و رزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە.

May be an image of 4 people, people standing and outdoorsMay be an image of 4 people, people standing and indoorMay be an image of 3 people, people standing and outdoorsMay be an image of 9 people, people standing and outdoorsMay be an image of 5 people and indoorMay be an image of 2 people, beard, people sitting and indoorMay be an image of 4 people, people sitting and indoor