کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕوداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی ڕێستۆرانتەکەی هەولێر، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لە ڕێستۆرانتەکە بووە، بەڵام پەیوەدی بە ڕووداوەکەوە نییە. . لە دوای ڕوداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی شاری هەولێر و کوشتنی، جێگری کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، هەندێک میدیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە مەتین دلۆڤان بارزانی، "بکەری ڕووداوەکە بووە". . لەوبارەیەوە، برازاکەی نێچیرڤان بارزانی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "لەكاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاوڵاتى دیکە بۆ خواردنى نانی نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين، سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سى دیکە به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى". . مەتین دلۆڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە: "دياره هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستۆته‌وه و بۆ مه‌رامى تر هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه". . باسی لەوەشکردووە، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌بات و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كات. . دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 17ی تەموزی 2019، لە ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کرد و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و دوو هاوڵاتی دیکەش کوژران. . .