گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوویدا

بەڤیدیۆ؛ لە بەردەم هەزاران هاندەردا داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد

2022.02.14 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە بەردەم هەزاران هاندەردا داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد

ناس کورد- 

شەوی ڕابردوو لە دوای بوون بە پاڵەوانی جامی تۆپی پێی ئەمەریکی لەگەڵ یانەکەیدا، تایلۆر راپی یاریزانی یانەی لی ئەنجلۆس ڕامیز، لەنێو یاریگادا داوای هاوسەرگیری لە کچە خۆشەویستەکەی کرد و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانەی لی ئەنجلۆس ڕامیز شەوی (یەکشەممە 13-2-2022) توانی ببێتە پاڵەوانی جامی تۆپی پێی ئەمەریکی و جامی نازناوەکەی بەرزکردەوە. 

 

ئەوەی کە لەدوای یارییەکە بووە جێی سەرنجی هاندەران و میدیاکان، ئەوە بوو کە لەدوای یارییەکە و هەر لەنێو یاریگادا، تایلۆر ڕاپی یاریزانی یانەکە داوای هاوسەرگیریی لە دانی جۆنسنی خۆشەویستی کرد و ئەڵقەی کردە پەنجەی. 

 

داوای هاوسەرگیریکردنی ئەو یاریزانە لە خۆشەویستەکەی لەدوای بردنەوەی نازناوێکی گەورەی وڵاتەکەی هاوکاتە لەگەڵ بەرواوی 14-2 کە بە ڕۆژی خۆشەویستی دیاری کراوە.