گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى هەلى دامەزراندنى راگەیاند

2022.02.14 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى هەلى دامەزراندنى  راگەیاند

ناس کورد-

تەندروستى سلێمانى هەلى دامەزراندنى لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى، نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکی پزیشکی هەیە لە 14 پسپۆڕیدا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکی پزیشکی هەیە، بە پێی نوسراو و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، لەنوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە :
 
٭ پەرستاری چاودێری ورد ( بڕوانامەی زانکۆ)
٭ پەرستاری نەشتەرگەری ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە پەیمانگا)
٭ پەرستاری پێرفیوژن
٭ پەرستاری وێنەگری تیشک
٭ پەرستاری قاوش ( بڕوانامە پەیمانگا)
٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ
٭ یاریدەدەری دەرمانساز
٭ پەرستاری تاقیگە
٭ پەرستاری هیمۆداینامیک
٭ پەرستاری ڕاهێنەری سروشتی
٭ توێژەری کۆمەڵایەتی
٭ توێژەری دەروونی
 
ئەزموون و شیاوی :
 
1- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.
٢- ( ١ بۆ ۲ ) ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.
٣- پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت
٤- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.
۵- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات
٦- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە
٧- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.
جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە ، دەکرێت لەدەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.
پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:
 
١- شوێنی نیشتەجێبوون.
٢- جۆری بڕوانامە
٣- تەمەن
٤- کاری پێشوو ( شوێن - مەودای کاتی کارکردن - جۆری کار )
٥- کاری خۆبەخشی
* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن
٢٤ / ٢ / ٢٠٢٢ دەبێت.
 
شێوازی پێشکەشکردن: کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو زانیاریەکان داخڵ بکە، پاشان سیڤیەکەت ئەپلۆد بکە لە هەمان لینک. تکایە با سیڤیەکەت بە شێوەی PDF بێت.
 
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی