گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگەیەکى نوێ بۆ خانەنشینى لەهەرێم؛ کڕینەوەى ساڵانى خزمەت لەحکومەت

2022.02.14 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
رێگەیەکى نوێ بۆ خانەنشینى لەهەرێم؛ کڕینەوەى ساڵانى خزمەت لەحکومەت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێم ڕایگەیاند، ھەر پلە کەسێک لە ١٥ساڵ کەمتر خزمەتی ھەبێت پێویستە خزمەتەکەی بێنێتەوە و ئەگەریش لە ١٢ ساڵ زیاتر بێت، دەبێت سێ ساڵ لە حکومەت بکڕێتەوە تا بتوانێت خانەنشین بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەباح موخلیس بە پێگەى فەرمى پارتى وت "پڕۆسەی چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان تەواو بووە و ھەمواری ھەموو ئەوانە کراوەتەوە کە لە ١٥ساڵ زیاتر خزمەتیان ھەیە و ئەوەی کەمترە خەریکن دۆسیەکانیان رێکدەخەین و خزمەتیان تەواو دەکەن و ئێمەش بۆیان رێکدەخەین، چونکە تا تەواو نەبێت نازانین چەندی نایاسایین، لەبەر ئەوەی بەردەوامن لە رێکخستنی دۆسیەکانیان، چونکە ھەیە لە وەزارەتەکانی خۆیان خزمەتی تەواویان بۆ نەگەڕاوەتەوە".

 

وتیشى "یاسا ڕێگایەکی بۆ ئەوانەش داناوە کە کەمتر لە ١٥ ساڵ خزمەتیان ھەیە ئەویش دەتوانن ٣ ساڵ لە حکومەت بکرنەوە و خزمەتیان ببێتە ١٥ ساڵ و دۆسیەکەیان تەواو دەبێت و خانەنشین دەبن، بۆ نموونە ١٢ ساڵی ھەبێت ٣ ساڵ دەکرێت کە نرخەکەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و ھەریەکەیان کۆدەکەینەوە سێ ساڵ دەکاتە ٣٦ مانگ و جارانی حەوت لەسەدی ئەو مووچە بنەڕەتییەی بەپێی بڕوانامە دەکرێت، بەو جۆرە دیار دەبێت ھەر یەکەیان پێویستە چەند پارە بدات بۆ کڕینی ئەو ٣ ساڵە، ھەشە کەمترە لە سێ ساڵ ئینجا ھەر یەکەیان بەپێی ساڵەکان خزمەتەکەی تەواو دەکات و لە حکوومەت دەیکڕێتەوە، بەڵام ناکرێت خزمەتی لە ١٢ ساڵ کەمتر بێت".

 

بەوتەى موخلیس حاڵەت ھەبووە کە پلەی بەرزتری پێدراوە ئەوانیش پلەکەیان لێ وەرگیراوەتەوە، چونکە ناکرێت کەس پلەی لە خۆی بەرزتر وەربگرێت.