گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی

2022.02.14 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە پارتییەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی

ناس کورد- 

لەدوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار، بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی کێشەکان چارەسەر بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 14-2-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری چاوەڕوانی بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتین لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت." 

 

وتیشی، "لەماوەی ڕابردوو زۆر هەوڵماندا کە لەگەڵ یەکێتی ڕێبکەوین بۆ ئەوەی یەک بەربژێرمان هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەوان ئامادەنەبوون، بەڵام ئێستاش پارتی هەوڵ دەدات بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکات." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەدوای دوورخستنەوەی زێباری یەکێتی قسەی نوێی هەیە

 

 

هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ڕەتکرایەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە و توشی سەرسوڕمان بووم بەو بڕیارە."     

  

وتیشی، "بێگومانم کە هێزی سیاسی لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوەیە و سەرکردایەتی پارتی هەڵوێستی دەبێت لەوبارەیەوە و سبەینێ کۆدەبینەوە و لەوبارەیەوە بڕیار دەدەین، هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ بڕیاردان."     

  

لەبارەی هەڵوێستی پارتی، باسی لەوەکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن پارتییەوە نەدراوە و من تاکە کاندیدی پارتیم و تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێکی دیکە نییە، من چەند بژاردەیەکی یاساییم لە بەردەستە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە، دواتر بڕیار دەدەم."