ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی شەڕەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لەنێوان خاوەن مارکێتێک و چەند کەسێکی دیکەدا بووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، دەشڵێت، لەسەر ڕووداوەکە نۆ کەس دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 14-2-2022) ڕایگەیاند، "شه‌وى ڕابردوو لهگهڕهكى كانى سپیكه له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن 8 تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێک و دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا."
ئەوەش هاتووە، " دواتر له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه."