گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا کاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێمی یەکلا نەکردووەتەوە

لەناو گۆڕاندا دوو کەس دەیانەوێت ببنە جێگری سەرۆکی هەرێم

2019.07.17 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
لەناو گۆڕاندا دوو کەس دەیانەوێت ببنە جێگری سەرۆکی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دیارینەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، مستەفای سەید قادر و محمەد تۆفیق ڕەحیف تائێستا پاڵێوراون بۆ ئەو پۆستە. . سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " لە پێشووتردا لە ناو بزووتنەوەکەدا تەنها باس لە مستەفای سەید قادر دەکرا، وەک کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، بەڵام ئێستا محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنیش، یەکێکە لە پاڵێوراوەکان و بەنیازی وەرگرتنی ئەو پۆستەیە". . سەبارەت بە وادەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " گۆڕان تەنها چوار وەزیری دیاری کردووە و هیچ پۆستێکی دیکە بۆ هیچ کەسێک یەکلانەکراوەتەوە، تائێستاش هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم و پۆستەکانی دیکەش". . ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێککەوتنەکەیاندا لەگەڵ پارتی، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ماوەی سێ مانگدا سەرجەم پۆستەکانی حکومەت ئاڵوگۆڕ بکرێن و کەسانی نوێ بچنە ئەو پۆستانەی بۆی کاندید کراون، بۆیە ماوەی سێ مانگیان لە بەردەستدایە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی دیکەیان. . بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی و بەرکەوتەی لایەنەکان، سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت، کە جێگرێک بۆ یەکێتییە و جێگرێکیش بۆ گۆڕان، جیاواز لە گۆڕانیش، یەکێتی لەگەڵ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستە وزارییەکاندا، کاندیدی ئەو پۆستەشی یەکلاکردەوە و جەعفەر شێخ مستەفای کاندید کرد. .